Social Icons

Yarsan

2012-11-09

فەلەکەدین کاکەیی:یارسانەکان لە کرماشان داوا دەکەن وەکو شیعە پێناسە نەکرێن لێرە کاکەییەکان بە پێچەوانەیە



فەلەکەدین کاکەیی:یارسانەکان لە کرماشان داوا دەکەن وەکو شیعە پێناسە نەکرێن لێرە کاکەییەکان بە پێچەوانەیە

وتو وێژ دەنگی کوردی ئەمەریکا لەگەڵ فەلەکەدین کاکەیی

نووسەر و وەزیری پێشینی رۆشنبیری هەریمی کوردستان بە هۆی ئامادەکردنی وانەیەک یان بابەتێک بۆ ووتنەوە لە پەرتۆکێکی کڵاس 
١٢ی ئامادەییدا لە خوێندگاکانی هەرێمی کوردستان هەڕەشەی مردنی لێدەکرێت.



کاک فەلەکەدین کاکەیی لە هەڤپەێڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەلێت " وەزارەتی پەروەردە بۆ ئایین ناسی بۆ ئەوەی
خوێندکارەکان لە بارەی ئایینە جیاوازەکانەوە ئاشناییەکی زۆرتریان هەبێت هەر بەو شێوەی لە ئەوروپا و ئەمەریکادا هەیە داوایان لە من کرد شتێکی لە بارەی ئایینی یارسان یان کاکەیی بنووسم کە نزیکەی ٦-٥ لاپەرەیە ، ئەڵبەتە بیرو بۆچوونی جیاواز لەو بارەیەوە هەیە بە تاێبەتی لە لایەن هەندی لە توندرەوەکان کە بە داخەوە لە کاتێکدا یارسانەکان لە کرماشان داوا دەکەن وەکو شێعە پێناسە نەکرێن لێرە لە باشوری کوردستان، هەرێمی کوردستان  هەندی لە کاکەییەکان دەڵێن ئێمە شیعەێن. کاک فەلەك دەشڵێت ئەمانە لە مالکی و حیزبی دەعوە پارەیان وەرگرتوون وە گومانێکی زۆریش لە ئێران هەیە ".
http://www.dengiamerika.com/content/article/1542456.html

Inga kommentarer:

Skicka en kommentar