Social Icons

Yarsan

2013-06-08

(کورته باسیک له ئایینی یارسان)



(کورته باسیک له ئایینی یارسان)
ئاسوکرماشانی
سەرەتای دەستپێکی ئەم بزاڤە ئایینیە لە ناوچەی لوڕستان و کرماشان بووە و دواتر بەرەو باکووری دەڤەرى"گۆران"نشین پەرەی ستاندووە. ھەر لەبەرئەوە ناوچەکانی لوڕستان و باشووری کوردستان، لە کۆنترین بیرەوەرییەکانی "گۆران"ـەکاندا شوێنێکی بەرچاوی ھەیە، ھەر ئەمەش بووەتە ھۆی ئەوەی کە شوێنە پیرۆزە دێرینەکانی ئەو ناوچانە، وەکوو "ئاتەشکەدەی تاقگرا" نزیک بە شاری "زەھاو" یان "دووکانی داوود" کە پەیکەرێکی دێرینەیە و دەرکەوتووە و پەیوەندی بە "ئاگر پەرستن"ییەوە ھەیە، بە پیرۆز بزانن و ناوی "دووکانی داوود"ی لە سەر دانێن و وەک میراتی پیرۆزی خۆیان ڕێزی لێبگرن.

وشەی لێکدراوی "ئەھلی حەق" لە فەرھەنگی "صۆفیە"دا بە کەسانێک دەگوترێت کە پلە سەرەتاییەکانی تێگەیشتن "شەریعەت، تەریقەت، مەعریفەت" یان تێپەڕکردووە و گەیشتوونەتە ئەوپەڕی تێگەیشتوویی، واتە "حەقیقەت". ھەروەھا ئەم وشەیە بە مانای کەسایەتی تێگەیشتوو لە "رازى ئایین" دەگوترێت کە لەلایەن "سوڵتان سەھاک"ەوە گەشەی کردووە . سوڵتان سەھاک رێبەرى دێرینى ئەم پەیڕەوویەوە لە‌ کوردستان. یارسان بە ئەھلى حەقیش دەناسرێن. تایەفەیەکى تایبەتن کە ھەڵگرى بیروباوەڕى ئاینى جیاوازن لەگەلێک شوێنى کوردستاندا بڵاون بە تایبەت لە کرماشان و ئەردەڵان و گەرمیان. کاکەیى دانیشتووى کەرکووک و لێوارى زێى نێوان ھەولێر-مووسڵ (سارەلوو) و شەبەک ئەمانە ھەموو بە بنەچەکى ھۆز و زمان و بیروباوەڕ دەگەنەوە یەکتر. شوێنەکانی نیشتەجێ بوونی ئەھلی حەق (یارسان) لە کوردستاندا، لە کۆنەوە تا ئەم سەردەمە ھەندێک گۆڕانکاری بە خۆوە دیوە. بەڵام ئەوەی کە ھەمووان لە سەری پیدا گری دەکەن ئەوەیە کە لە سەرەتادا ئایینی ئەھلی حەق (یارسان) لە ناوچەکانی ھەورامان و شارەزوور و لوڕستان بڵاوبووتەوە و گەشەی کردووە، جادواتر گەیشتووتە ناوچەکانی تری ئێران.
بە بۆچوونى ھەندێک لە مێژووناسان، ناوى یارسان‌ کورتکراوەى (یارسولتان)ە و‌ مەبەست لێى سوڵتان سەھاک (سلطان اسحاق)ه کە رێبەرێکى دیارى ئەم بیروباوەڕەیە لە کوردستاندا. یاخود یارستان بە واتاى شوێنى یار یا موردانى ئەھلى حەق. کۆنترین ناودێرانى یارسان شاعیرى بابا تاھیری ھەمەدانی (937 – 1010)ز کە زۆربە شیعرەکانى لاى یارسانەکان پیرۆزن و ھەندێک لە دێڕە دێرە شیعرەکانى ئاخێنراونە‌تە نێو نامەى سەرەنجام کە نووسراوى‌ ھەرەپیرۆزى یارسانە.
سولتان ئسحاق (1276-1395ز): رێبەرى و داموزرێنەرى بیروباوەڕى یارسانەکانە. کورى شێخ عیسى بەرزنجەیە و لە پەردیوەرى هەوراماندا ژیاوە.
شائیبراھیم: کوڕى محمد گەورەسوار .
باوەیادگار: لە سەدەى ھەشتەمى کۆچیدا ژیاوە‌ مەزارى لە بنارى چیاى داڵەھۆیە لە نزیک گوندى زەردەى رێژاوى سەر بە کرند‌ لە رۆژئاواى‌ کرماشان 
پیرشاڵیار: کە مەزارەکەی لە ھەورامانى تەختە...
زمانى بیروباوەرى یارسانى ئەھلى حەق شێوەزارى‌ گۆرانە کە زمانى دانیشتووانى چەندین دەڤەرە لە کرماشان و ئەردەڵانى و باکوورى لوڕستان و ھەمەدان. بۆ دەمانێکى‌ درێژ زمانى ڕەسمى حوکمڕانانى کوردستان و زمانى شیعر و شاعیران بووە . گێڕانەوەى بەیت و ستایشى یارسان بە ئاوازەوە وشەى گۆرانىى بە واتاى ستران لە زمانى کوردیدا پەیداکردوە‌. نموونەى بەیتى یارسان (شیعرى شاخوشین لوڕستانى) :
یارسان وەڕا
ڕای حەق ڕاسییەن بڕانان وە ڕا
پاکی و ڕاستی و نیستی و ڕەدا
سه رچاوه کان
بابایادگار، چشمه آناهیتا: دیار یارسان
ئێستا مەزارەکەى لە گوندى شێخانە لە ھەورامان.
خانەدانەکانى یارسان
کۆکردنه وه ی ئاسوکرماشانی

Inga kommentarer:

Skicka en kommentar