Social Icons

Yarsan

2014-01-25

روز شنبه 18 -1 -2014 به مناسبت شصت و هشتمین سال یاد جمهوری کردستان، جشنی در سولنا هالن استکهلم برگزار گردید



روز شنبه 18 -1 -2014 به مناسبت شصت و هشتمین سال یاد جمهوری کردستان، جشنی در سولنا هالن استکهلم برگزار گردید.



به دعوت رسمی حزب دمکرات کردستان ایران هیئتی از سازمان دمکراتیک یارسان متشکل از آقایان مراد فتاحی و منصور جوانمیری اعضای کمیتە مرکزی سازمان دمکراتیک یارسان در مراسم این روز تاریخی و ملی شرکت کردند،
دوستان حزب دمکرات کردستان ایران از هیئت یارسانی بە گرمی استقبال نمودند، سپس از شرکت نمودن احزاب کردی از جمله سازمان دمکراتیک یارسان و شخصیتهای سیاسی کردی و سوئدی قدردانی شد. قابل
ذکر است که عدۀ زیادی از نمایندگان احزاب و گروهای سیاسی کرد و سوئدی در این مراسم شرکت داشتند، بعد از قرائت پیام احزاب مراسم با تاتر، موزیک و رقصو شادی ادامە یافت.
سازمان دمکراتیک یارسان.
http://www.yarsanmedia.com/?p=5215
Iranian FM Zarif speaks next to European Union foreign policy chief Ashton during a news conference in GenevaIranian FM Zarif speaks next to European Union foreign policy chief Ashton during a news conference in Geneva

رێوڕەسمی یادی ٦٨ ساڵەی کۆماری کوردستان لە ستوکهوڵم.
ئەو کاتەی کلووی بەفر یەک لە دوای یەک بەرەو ژێر دەبنەوە و دەستەملانی زەوی دەبن و بە شێوەیەکی سرووشتی بە راستی دەیکەن بە رێبەندان، هەستی ناسکۆ هۆنەری کورد دەبزوێ و هۆنراوە بۆ کۆمارە ساواکەی دەهۆنێتەوە و دەڵێ:
ڕێبەندان گەرچی رێگە بەنـدانی
گلێنەی چاوی گەلی کـــــــــوردانی
لە نێو مانگاندا جوان و روسووری
لە تۆدا کرا جێژنی جومهـــــــووری
هەر لەو کاتەدا و لە سەرما و سۆڵەی زستاندا کوردەکانی دانیشتووی وڵاتی سوێد بە گوڕ و تینێکی بێ وێنەوە روو لە شوێنی رێوڕەسمی یادی کۆماری کوردستان دەکەن و ئەو جێژنە کە ئێستا ئیتر وەک جێژنێکی میللە گەلی کوردی لێهاتووە و هەموو چوارچێوە و سنووریکی دەستکردی تێپەڕاندووە، کۆ دەبنەوە و بە شادی و خۆشی ئەو یادە پیرۆز دەکەن.
رۆژی ١٨ی مانگی ١ی ساڵی ٢٠١٤ی زایینی، کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوێدا بۆ رێوڕەسمی یادی کۆماری کوردستان لە مەهاباد، جێژنێکی رێکخست کە بە شێوەیەکی بێ وێنە نوێنەرانی حیزب و رێکخراو و کۆمەڵە کولتورییەکانی سوێدی و کوردیی راستەوخۆ و بە خوێندنەوەی وتار و ناردنی برووسکە، بەشدارییان تێدا کرد.
سەرەتا رێوڕەسمەکە وەک هەمیشە بە سروودی نەتەوەیی گەلی کورد، “ئەی رەقیب” دەستی پێ کرد کە لە لایەن لاوانی خوێنگەرمی یەکیەتی لاوانی دیمۆکرات کوردستانی ئێرانەوە خوێندرا و پاشان بەشدار بووان ١ خولەک بە بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان راوەستان.
دواتر پەیامی حیزب و رێکخراوەکان بەم شێوەیەی خوارەوە خوێندرایەوە:
١ . په‌یامی حدکا له‌ لایه‌ن به‌رپرسی کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە سوێده‌وه،‌ هاوڕێ موسته‌فا زارعیه‌وه‌.
٢ . په‌یامی هێزە سیاسیەکانی کورد و کوردستان. فرامه‌رز
٣ . په‌یامی فێدراسیۆن کۆمه‌ڵه‌ کورد و کوردستانیه‌کان. خاتوو پرشنگ
٤ . په‌یامی یه‌کیه‌تیه‌کانی کوردان، ژنان و لاوان. لە لایەن ئاشتی ئازه‌رئه‌فشانه‌وه‌
٥ . په‌یامی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ. عه‌لی ئاشناگه‌ر
دوای پەیامە کردییەکان نۆرەی پەیامە سوێدیەکان بوو کە ئەمانە بوون:
ـ مۆنا سالین حیزبی “سوسیال دیمۆکرات” و ئه‌ندامی پارله‌مان و سکرتێری پێشووی ئەو حیزبە.
ـ یاکوب یۆنسۆن “حیزبی چه‌پی سوێد” و پارله‌مه‌نتار.
ـ کوردۆ باکسی له‌ نوێنه‌رایه‌تی ” حیزبی ژینگه‌”وه‌. پاڵێراو بۆ پارلمانی ئوروپا.
ـ فریدریک مالم ” حیزیبی گه‌ل” به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌ نێونه‌وه‌یه‌کانی ئەو حیزبە و ئه‌ندامی پارله‌مان.
برووسکەکانیش پێک هاتبوون لەمانە:
برووسکەکان
پارتی دێموکراتی کوردستان
یەکیەتی نیشتمانی کوردستان
بزووتنەوەی گۆڕان
کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان
نوێنەرایەتی کۆمەڵە لە دەرەوەی وڵات (حێزبی کومۆنیستی ئێران)
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆمیتەی سوید
رێکخراوی حێزبی شیویعی کوردستان
ئەنجۆمەنی نیشتمانی کورد لە سووریە
کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە هەندەران
سازمانی دێموکراتیکی یارسان
پارتی سوسیالیستی کوردستان،پ،س.ک.
پارت دێموکراتی کوردستان / باکوور
کۆمیتەی پشتگیری هاک پار لە سوید
کۆمەلەی یەکسانی کوردستان رێکخستنی سوید
ئەنیساتیڤی کورد لە سوید
سازمانی خەباتی کوردستان لە سوید
حێزبی سوسیالیستی کوردستان لە سوید
کۆمەڵەی گۆڵان لە ستۆکهۆڵم
کانون آئینی یارسان پردیور
کۆمەڵگای ئاشتی و گەشەپێدانی کوردستان (جڤاک)
حزب مردم بلوچستان
سازمان چریک های فدایی – اکثریت
حزب تضامن احواز
سازمان بیرلیک
حێزبی رزگاری کوردستان
برووسکەی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو سەنار مامەدی
رادیۆ زایەڵە Radyo Zayele
دوای خوێندنەوەی پەیام و برووسکەکان نۆرە گەیشتە شانۆیەک کە لە لایەن یەکیەتی لاوانی دیمۆکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێشکەش کرا و سەرنجی بەشداربووانی بۆ لای خۆی راکێشا.
شانۆکە باسی لە باردۆخی نالەباری ئێران و گیرۆدەبوونی گەلانی دانیشتووی ئێران و لە پێش هەموواندا گەلی کوردی، دەکرد کە تووشی چ رۆژ رەشییەک هاتوون و دوژمنان بە شێوەی جۆراوجۆری وەک گرتن و ئەشکەنجە و کوشتن بەرگریان لێ دەکەن و ژیانیان لێ تاڵ کردوون. ئەم شانۆیە لە لایەن هاوڕێ عەزیز مرادپەرستەوە نووسرابوو.
دوای پیشکەش کردنی شانۆکە، نۆرەی هەڵپەڕین و رەشبەڵەک هات و ئەم بەشەش بە دەنگی خۆشی دوو هونەرمەندی کورد، ناسر رەزازی و حەسەن شەریف رازایەوە و تاکوو شەو درەنگان بەشداربووانی رەیوڕەسمەکە بە شادی و خۆشی هەڵپەڕین.
بەڕێوەبەری بەشی کوردی رێوڕەسمەکە خاتوو ئاوارە جەلالی و بەشی سوێدییەکەش هاوڕێی لاومان مەندانە کاکایی بوون.
رازانەوەی سەکۆی شانۆکە کاری عەنایەت دەشتی و هاوڕێیانی دیکەی کۆمیتەی حدکا بوو.
R102.jpg
R101.jpg

Inga kommentarer:

Skicka en kommentar