Social Icons

Yarsan

2014-02-01

چالاکە یارسانییەکی وێبلاگنووسی کورد دەستبەسەر کرا

چالاکە یارسانییەکی وێبلاگنووسی کورد دەستبەسەر کرا

ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی رەوتی فشار بۆسەر چالاکانی مەزهەبی و ئایینیی کورد، چالاکێکی یارسانی و وێبلاگ‌نووسی کوردی خەڵکی کرماشان دەستبەسەر کرا.بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ لە رۆژانی رابردوودا چالاکێکی یارسانی کورد خەڵکی کرماشان بەهۆی چالاکی ئایینییەوە لە ماڵەکەیدا و لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگویزرا.

ئەمیر عەلی (مێهرداد) مێهران نیا، ئەو وێبلاگ‌نووسە کوردەیە، کە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٤ی بەفرانبار، لە کاتی دەستبەسەر کرانیدا بەرەوڕووی لێدان و سووکایەتی کردن بۆتەوە.
ئەمیر عەلی (مێهرداد) مێهران نیا،چالاکێکی یارسانی و وێبلاگ‌نووسی کوردی خەڵکی کرماشان دەستبەسەر کرا
ماڵپەڕی “جەڕەس” بڵاوی کردۆتەوە، هێزە ئەمنییەکان چوونەتە ماڵی ئەو دەروێشە یارسانییە و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی، دەستیان بەسەر کامپیوتێر، فایلی کۆمپیوتێری، سی‌دی و کتێبەکانی ناوبراویشدا گرتووە.
هێزە ئەمنییەتییەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ئەو دەروێشە یارسانییە کردووە و پێیان وتوون، لە میدیایی کردنەوەی دەستبەسەر کردنی ئەمیر عەلی مێهران نیا، خۆ ببوێرن.
هەتا ئێستاش پاش زیاتر لە یەک مانگ، هیچ هەواڵێک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی راگیران و بارودۆخی ئەو چالاکە یارسانییە و نووسەری وێبلاگی “یاری” لەبەر دەستدا نییە.
یارسانییەکان لە روانگەی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە وەکوو مەکتەب یان مەزهەبێک بە فەرمی نەناسراون، چونکە لە روانگەی ئەو حکوومەتەوە ئایین کۆمەڵە بیروباوەڕێکە، کە لەلایەن خواوەندەوە و لە رێگەی پێغەمبەرانەوە بۆ خەڵک دەنێردرێت. حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دەڵێت: “یارسانییەکان پەیوەندییان لەگەڵ بن میچی ماڵەکەی خۆیان نییە، چ بگات بە پێخەم (وحی).”
پەیڕەوانی ئایینی یاری بە گەورەترین کەمینەی ئایینی لە وڵاتی ئێران دادەندرێن کە لە هەموو جۆرە مافی هاووڵاتی بوونێک بێبەرین، و بە بەردوامی لەلایەن حکوومەتەکان و توندئاژۆ ئیسلامییەکان بەرەوڕووی هەڵاواردن و بێحورمەتی دەبنەوە.

Inga kommentarer:

Skicka en kommentar