Social Icons

Yarsan

2014-03-08

کۆبوونەوەی کۆمیتەی هاوکاری حزب و رێکخراوە سیاسیە کوردستانیەکان لە شاری فانتا بەرێوەچوو

کۆبوونەوەی کۆمیتەی هاوکاری حزب و رێکخراوە سیاسیە کوردستانیەکان لە شاری فانتا بەرێوەچوو


rassmmلەدرێژی کاروچالاکی کۆمیتەی هاوکاری حزب و ڕێکخراوە سیاسی ییەکانی کوردستان لە بەرواری ١/٣/٢٠١٤ لە شاری فانتای ووڵاتی فینلاندا کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا بەبەشداری هەریەك لەکاك ناسر و کاك فایق لە کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەت کێشانی کوردستان ئێران کە سەرپەرشتی ئەم دەوەرەیەی کۆمیتەی هاوکاری ئەکەن، وە هەروەها بەبەشداری کاك بەشیر و کاك بورهان لە سازمانی دیموکراتیك یارسان وکاك جەبار و کاك ئەحمەد لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان وکاك ساڵار لەڕەوەندی کوردستانیانی فینلاندا.

سەرەتای کۆبوونەوەکە بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان بە خولەییەك ڕاوەستان دەستی پێ کرد، پاشان لەلاییەن سەرپرشتیاری کۆبوونەوەکەکاك ناسر مەبەست و تەوەری کۆبوونەوەکە بۆ ئامادەبووان باس کرد کە لە دوو تەوەری گرنگ لە خۆی ئەگرێتەوە، تەوەری یەکەم باس لە کارو چالاکی و ئەو بۆنانەی کە لەمانگی سێ بەریۆەییە بۆ نموونە ٨ی مارس و یادی هەڵەبجە و ئەنفال بۆ هەر ئەم مەبەستەش داوەتی رەوەندی کوردستانی کرابوو کە لە کۆبوونەوەکانی پێش تریش و ئەم کۆبوونەوەش جەخت کرا کە ئەم بۆنانە بەتایبەتی ٨ی مارس و یادی هەڵەبجە و ئەنفال رەوەندی کوردستانی بکاتەوە بە هاوکاری کۆمیتەی هاوکاری حزب و رێکخراوە سیاسیەکانی کوردستان وە هەروەها لە بۆنەکانیش ووتاری هاوبەشی کۆمیتەی هاوکاری حزب و رێکخراوە سیاسیە کوردستانیەکان بخوێندرێتەوە.
لەلاییەن بەرپرسی ڕەوەندی کوردستانیەوە خۆشحالیان دەربڕی بەهاوکاری و یارمەتی کۆمیتەی هاوکاری حزب و رێکخراوە سیاسیە کوردستانیەکان هەر وەها کۆمەڵە مەدەنیەکان و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان لە ووڵاتی فینلاندا بۆ ڕەوەندی کوردستانی و جەختیان لەوە کردەوە کە ڕەوەندی کوردستانی ڕێکخراویکە بۆ خزمەتی کوردستانیانی فینلاندا کار ئەکات.
لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکە باس لە کارو چالاکی و کۆبوونەوەی داهاتوو کرا وە ڕۆژی ١٧/٥/٢٠١٤ دەست نیشان کرا کە لەشاری ئێسپۆ بەڕێوە بچێت،وەهەروەها  دووبارە باس لەوەکرا کە هەر حزبێك و ڕێکخراوێکی سیاسی هەر چوار پارچەی کوردستان ئەتوانێت ببێت بەئەندام لە کۆمیتەی هاوکاری حزب و رێکخراوە سیاسیە کوردستانیەکان بۆ مەبەستی هاوکاری و هەمەهەنگی حزب و ڕێکخراوەسیاسییەکانی کوردستان لە ووڵاتی فینلاندا
کومیتەی هاوکاری حزب  ڕیکخراوە کوردستانیەکان
.فنلاند 2.3.2014
rasm1rasem2rasem3rasem4

Inga kommentarer:

Skicka en kommentar