Social Icons

Yarsan

2013-09-20

حەوزەكانی بەخێوكردنی ماسی لەناوچەی داڵاهۆ ژەهراوی كران





حەوزەكانی بەخێوكردنی ماسی لەناوچەی داڵاهۆ ژەهراوی كران

ئاژانسی كوردپا: بەشێكی بەرچاو لەحەوزەكانی تایبەت بە بەخێوكردنی ماسی لەبەخشی رێژاوی سەر بە شارستانی داڵاهۆ بە مادەی ژەهراوی ئاڵوودە كران.بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ژمارەیەكی بەرچاو لەحەوزەكانی بەخێوكردنی ماسی لەبەخشی رێژاو مادەی ژەهراوییان تێ‌كراوە و بەو هۆیەوە خەسارێكی ماڵیی بەرچاو بە خاوەن حەوزەكان گەیشتووە.


سەرچاوە ناوچەوییەكان بڵاویان كردۆتەوە، لەماوەی ٧٢ كاتژمێردا كەسانێكی هەلپەرەست حەوزەكانی بەخێوكردنی ماسیان لەو بەخشە ژەهراوی كردووە و هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە ناوەندە پێوەندیدارەكانی شارستانی داڵاهۆ و ئوستانی كرماشان رێژەی خەسارەكەیان ئاشكرا نەكردووە.
لەلایەکی دیکەوە خاوەن حەوزەكان خەسارەكەیان نزیک بە سێ‌ میلیارد تمەن خەمڵاندووە و ئەو خەسارە هەتا ئێستا لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەكانەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە.
ئەو هاووڵاتیانەی بەخشی رێژاو كە خەسارییان بەركەوتووە بە ناچاری دەستە و داوێنی رێبەری ئێران بوونەتەوە و بۆ قەرەبوو كردنەوەی ئەو خەسارە چەند میلیارد تمەنییە نامەیەكیان بۆ عەلی خامنەیی ناردووە.
لەبەشێكی نامەكەدا هاتووە، “ئەگەر لەشارەكانی دیكەی ئێران كێشەیەك یان رووداوێكی لەو چەشنەی رێژاو بێتە ئاراوە، بەزووترین كات بەدواداچوونی بۆ دەكرێ‌، بەڵام دوای تێپەڕینی چوار رۆژ لەژەهراوی كردنی حەوزەكانی ماسیی كە بژێوی سەرەكیی خەڵكی لەو رێگایەوە دابین دەكرا، بەدواداچوونێكی ئەتۆی بۆ نەكراوە.
هاووڵاتیانی رێژاو لەو نامەیەدا وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتیی لەهەمبەر ئەو كارەدا، داوایان لەرێبەری ئێران كردووە، هەرچی خێراتر ئەو كەسە هەلپەرەستانەدەستبەسەر و لێپیچنەوەیان لەگەڵدا بكرێ‌ و پێویستە بەرپرسانی نووستوو و كەمتەر خەمی بەخشی رێژاو و شارستانی داڵاهۆ وەخەبەر بێن.
بەخشی رێژاو (ریجاب) لەنزیک چیای داڵاهۆ لەپارێزگای كرماشان هەڵكەوتووە و ژمارەیەكی بەرچاو لەحەوزی بەخێوكردنی ماسی لەو ناوچەیە بوونیان هەیە و داهاتی سەرەكیی خەڵكی ناوچەكەش لەو رێگایەوەیە.
وێنه: رێژاو نیوز
http://www.yarsanmedia.com/?p=4323

Inga kommentarer:

Skicka en kommentar