پێمان باشبوو بۆ كاكه‌ییش (كۆتا) دابنرێت
له‌وباره‌یه‌وه گۆران ئه‌دهه‌م قایمقامی هه‌ڵه‌بجه‌و یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه‌كانی ئایینی كاكه‌یی بۆ نه‌وا رایگه‌یاند:”ئه‌ندامی په‌رله‌مان كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر سیاسه‌تی حكومه‌ت و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌یشی كه نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده له‌ناو چه‌ند حیزبێكی سیاسی‌دا چه‌ند كاندیدێكی سه‌ربه ئایینی كاكه‌یی دیاری كراون بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانانی كوردستان بهلاَم ئێمه پێمان باشبوو بۆ كاكه‌ییش (كۆتا) دابنرێت وه‌ك چۆن بۆ مه‌سیحی و كه‌مایه‌تیه‌كانی تر دانراوه، بهلاَم تائێستا له‌وباره‌یه‌وه هیچ بڕیارێك نه‌دراوه، له‌كاتێكدا بوونی په‌رله‌مانتاری كاكه‌یی كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر زیاتر ناساندنی ئایینهكهو ده‌سته‌به‌ركردنی مافی په‌یڕه‌وكه‌رانی ئه‌و ئایینه، چونكه په‌یڕه‌وانی ئایینی كاكه‌یی له‌زۆر ناوچه‌ی هه‌رێمدا بوونیان هه‌یه، وه‌كو كه‌ركوك و خانه‌قین و ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و ته‌نانه‌ت بادینان و شوێنه‌كانی تر، بۆیه هیوادارین له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا كاربۆئه‌وه بكرێت (كۆتا) یه‌ك بۆ ئایینی كاكه‌یی دابنرێت.
نه‌وا/ دانا حامید
http://radionawa.com/Detail.aspx?id=19169&LinkID=1#.UjXxcj_WHIV
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar