به‌ڕێز: فیدراسیۆنی یارسانانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
به بۆنه‌ی له‌دارخستنی شه‌شه‌مین کونگره‌ی ئاسایی فیدراسیۆنه‌که‌تانه‌وه؛ سڵاو و ڕێزی گه‌رم و هاوکات پیرۆزبایی سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵان و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و به‌شداربووان و میوانانی کونگره‌که‌تان ده‌که‌ین و هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.
به‌ڕیزان، کونگره‌که‌تان له که‌تێكی زۆر هه‌ستیاردا به‌رێوه‌ده‌چێت. دۆزی نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان به قۆناخێکی زۆر گرنگ و چاره‌نووسسازدا تێپه‌ڕده‌بێت.
ده‌وڵه‌مه‌ندی ناسنامه‌یی، کلتوری، باوه‌ڕییه‌کان و نرخه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان حه‌قیقه‌تێکی مێژووی مرۆڤایه‌تین. ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌مرۆ مرۆڤایه‌تی پێیگه‌ییشتووه به ته‌واوی قه‌رزداری تێکۆشان، خۆڕاگری و پێداگری ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندیانه‌یه له‌سه‌ر نرخه‌کان و تایبه‌تمه‌ندێتی و ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆیان. دیاره مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری ئه‌وا زیاتر له سه‌ده‌یه‌که به فه‌لسه‌فه و چه‌مکی شۆڤێنیستی و فاشیستی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه، هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندیانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕه‌وتێکی نکۆڵی و قڕکردن و له‌نێوبردن کردۆته‌وه و ئه‌وه‌ش له ئاستێکدایه که به‌ته‌یبه‌تی سه‌ده‌ی بیسته‌می کردۆته گۆڕستانی ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌کان. سیستمی داگیرکاری کوردستانیش هاوکات له‌گه‌ڵ پارچه‌کردنی کوردستان و نکۆڵیکردن و قڕکردنی نه‌ته‌وه‌یی کورد، سیاسه‌ت و زه‌ختێکی تایبه‌تی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندی کلتوری، زاراوه‌یی، کۆمه‌ڵایه‌تی و باوه‌ڕییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان په‌یڕه‌و کردووه. دیاره شانبه‌شانی عه‌له‌وی، ئیزدی و باوه‌ڕییه‌کانیتر، یارسانیش ڕووبه‌ڕووی دۆخێکی ناله‌باری و زه‌خت و گوشار و قڕکردن بوونه‌ته‌وه. ئاشکرایه که ئه‌و زه‌خت و گوشاره‌ی ده‌کرێته سه‌ر یارسانه‌کان تایبه‌تمه‌ندێتی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تیش له خۆ ده‌گرێت ئه‌وه‌ش له کۆمه‌ڵگای یارسانی دا رێی له‌به‌ر زه‌حمه‌تی و ناهه‌مواری زۆر گه‌وره کردۆته‌وه.
ڕێبه‌رئاپۆ و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی کورد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌رکی به‌م ڕه‌وشه کردووه و هه‌وڵیداوه ته‌گبیری پێویستی له به‌رامبه‌ردا بگرێت؛ ئه‌وا له‌لایه‌کیتره‌وه له ڕووی فه‌لسه‌فی و جیهانبینیشه‌وه، ڕێک به پێجه‌وانه‌ی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری، سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندی ناسنامه‌یی، کلتوری، ئایینی، زمان و زاراوه‌یی وه‌کو حه‌قیقه‌تێکی مێژووی مرۆڤایه‌تی و نرخی ڕه‌سه‌ن و کۆمیناڵ و دیموکراتی کۆمه‌ڵگا ده‌بینێت و به‌تایبه‌تیش وه‌کو کۆڵه‌که‌ی مێژوویی نرخه‌کانی کۆمه‌ڵگا لێکیده‌داته‌وه. دیاره به‌وپێیه‌ش له ڕووی رێکخستنی و کلتوری و کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان بۆته ناوه‌ندی له ئامێزگرتنی سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌کان و ئه‌وانیش ڕۆڵ و پیگه‌یه‌کی یه‌کجار گرنگیان له تێکۆشانی ئازادی‌دا گێڕاوه و ده‌گێڕن.
یارسان، یه‌کێک له‌و ده‌وڵه‌مه‌ند‌یه باوه‌ڕی و کلتوری و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستانه که ڕیشه‌که‌ی بۆ مێژووی که‌ونارای گه‌لی کورد و گه‌لانی ناوچه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه. کۆمه‌ڵگایه‌که که سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو زه‌خت و گوشاره مێژووییه‌ی که له سه‌ریه‌تی، هیچکاتێک ده‌ستی له نرخه ڕه‌سه‌نه‌کانی به‌رنه‌داوه و یه‌کێک له‌و مه‌ڵبه‌ندانه‌یه که ده‌بێ به دڵنیاییه‌وه بگوترێت خاوه‌ندارێتی هه‌ره پته‌و و واتاداری له نرخ و کلتوری کورده‌واری کردووه و توانیویه‌تی هه‌م بۆ خۆی و هه‌میش بۆ ده‌وروبه‌ری خۆی ببێته نمونه‌یه‌کی شیاو و شاییسته. تایبه‌تمه‌ندیه‌کیتری کۆمه‌ڵگای یارسان کلتور و نه‌رێتی به‌رخۆدان و هاوکات ئه‌و ناوه‌رۆکه ئازادی و یه‌کسانیخوازیه‌یه که هه‌میشه پێداگری له‌سه‌ر کردووه و له‌سه‌رپێ و زیندوو ماوه‌ته‌وه. کۆڵنه‌دان و به‌رخۆدان وه‌کو چۆن یارسانی له‌سه‌ر پێ و به زیندوویی هێشتۆته‌وه، ئه‌وا بۆته یه‌کێک له کۆڵه‌که سه‌ره‌کیه‌کانی خۆڕاگری نه‌ته‌وه‌یی کورد له هه‌مبه‌ر سیستمی داگیرکاریش. به‌راستی ئه‌گه‌ر لێکدانه‌وه‌یه‌کی ورد و بابه‌تیانه بکرێت ئه‌وا پێویسته ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی کۆمه‌ڵگای یارسان له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه زیاتر بناسرێن، هاوچه‌رخ و گشتی بکرێنه‌وه و له رۆژگاری ئه‌مرۆماندا له‌نێو سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگای کورد و بگره ده‌وروبه‌ری ئاشتیخواز و دیموکراسی‌خوازی گه‌لانیتریشدا په‌ره‌یان پێبدرێت. چاوه‌ڕوانیمان ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگای یارسان هه‌م له ڕووی ئایینی و هه‌م له ڕووی نه‌ته‌وه‌یی – کلتوریه‌وه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه پیرۆزه به‌رخۆدانیه‌ی خۆی زیاتر په‌ره پێبدات و ئه‌رکی خۆی زیاتر ڕاپه‌ڕێنێت.
له ڕوانگه‌ی ته‌ڤگه‌ری ئیمه‌وه بنه‌ڕه‌تیترین کێشه‌ی کۆمه‌ڵگای کورد کێشه‌ی رێکخستن بوونی دیموکراتیانه‌ی کۆمه‌ڵگایه. دیاره ئه‌و کێشه‌یه له‌نێو ده‌وڵه‌مه‌ندی پێکهاته‌ییدا زیاتر ره‌نگده‌داته‌وه. کۆمه‌ڵگای یارسانیش به ده‌ست ئه‌و کێشه‌یه‌وه ده‌ناڵێنێت. رێکخستنی دیموکراتیانه‌ی کۆمه‌ڵگا هاوکات پێویستی یه‌که‌مینی تێکۆشانی ئازادیخوازی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و له‌هه‌مانکاتدا میکانیزمای برگریکردنی کۆمه‌ڵگایه له نرخه‌کانی. بۆیه ده‌بێ هه‌موومان به‌و تێگه‌ییشتنه‌وه سه‌یری ئه‌مرۆ و داهاتووی گه‌له‌که‌مان بکه‌ین و به‌وپێیه‌ش رێکخستن کردنی دیموکراتیانه‌ی سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگا وه‌کو ئه‌رکی بنه‌ڕه‌تی خۆمان ببینین. ئازادی و دیموکراسی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و هاوکات پاراستنی نرخه‌کانی کۆمه‌ڵگا به بێ ڕه‌وشه‌نگه‌ری دیموکراتی و رێکخستنی دیموکراتیانه‌ی کۆمه‌ڵگا مه‌یسه‌ر نابێت. له‌و بڕوایه‌داین که له گه‌وهه‌ری ئایینی یارسان و کلتوره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌یدا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه زۆر پته‌و و به‌هێزن، بۆیه‌ش بۆ هاوچه‌رخکردنه‌وه‌یان پێویستی به خه‌باتێکی بێ وچان هه‌یه.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه کونگره‌که‌تان و سه‌رجه‌م پلاتفۆرمی هاوشێوه‌ی تایبه‌ت به ڕه‌وشی کۆمه‌ڵایه‌تی و تێکۆشانی یارسانه‌کان گرنگی له ڕاده‌به‌ده‌ریان هه‌یه و هاوکات ئه‌رکێکی گه‌وره‌شیان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ. به‌و هیوایه‌ی که کونگره‌که‌تان به هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌وه ئه‌رکه‌کانی خزمه‌تکردن و پێشه‌نگایه‌تی کۆمه‌ڵگای یارسان به‌و په‌ڕی شاییسته‌ییه‌وه دیاری بکات و ڕاپه‌ڕێنێت؛ جارێکی‌تر سڵاو و ڕێز و پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و به‌شداربووان و میوانی کونگره‌که‌تان ده‌که‌ین و هیوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.
له‌گه‌ڵ سڵاو و ڕێزی شۆڕشگێڕی
سه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری کۆما جڤاکێن کوردستان
17 ی گوڵانی 2013
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar