بالوول(بەهلۆل) پلوتیکزانێکی هه‌ڵکه‌وتوو
راسته یه‌کێک له کۆنترین پرتووکه‌کانی کوردی کە له به‌ر ده‌ستی ئێمه دایه ئه‌و پرتووکانهیه کە به شێوه‌ی ده‌ستنووس له لای یارسانه‌کان به جێ ماوه. به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆ زانیاری زیاتر له سه‌ر که‌سایه‌تی که‌له پیاوانی ئه‌م ئایینه به‌ڵگه و سه‌رچاوه‌ی ئه‌وتۆمان له‌به‌رده‌سدا نییه. چۆنکه له ناو ئه‌م پرتووکانه زیاتر له‌وه‌ی باسی کهڵەپیاوان بکرێ. له سه‌ر وانه‌کانی ژیان وه‌ک
ڕێوره‌سمی ئایینی، هه‌ڵسوکه‌وت له گه‌ڵ که‌سانی دیکه باس کراوه. وه‌ک که‌ڵامی شێخ ئه‌میر[۱] که له مافی مرۆڤ وه ده‌ستدرێژی نه‌کردن به ماڵ و نامۆسی هاووڵاتیانی دیکه و پاشه‌که‌وت کردنی تۆشه‌ی چاکه[۲]و زۆر شتێکی‌تر باس کردووه. که‌متر بایەخی به که‌سایه‌تی خۆی داوه. ئه‌گه‌ریش به هه‌ڵکه‌وت له چه‌ند دێڕێک باس له که‌سایه‌تی کهڵەپیاوێک کراوه ته‌نیا بۆ به‌ڵاوه کردنی وانه‌ی له وانه‌کانی ژیان بووه. بۆ لێکوڵێنه‌وه له سه‌ر که‌ڵه پیاوانی ئایینی یاری (ئه‌لحه‌ق) ده‌بێ زۆربه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی دیرۆک لێک بده‌ین تا به‌ڵگه یان سه‌رچاوه‌یەک بدۆزینه‌وه. هه‌ر به‌و هۆیه ناچار ده‌بین رۆ بکه‌ین به ئه‌و ئه‌فسانانه که له سه‌ر زاری خه‌ڵکدا هه‌یه. ئه‌وش به‌داخه‌وه زۆر جار بۆمان ده‌رکه‌وتووه که هه‌ر که‌س به پێ بیروبۆچۆن و باوه‌ڕی خوێ گیڕاویهتهوه. یان له به‌ر خۆشه‌ویستی زۆر قسه‌ی چاک و کرده‌وه‌ی باشی به‌و کهڵهپیاونه هه‌ڵبه‌ستووه کە ئیمکانی هه‌یه هیچ کام له‌و کرده‌وانه هی ئه‌و که‌سانه نه‌بن. چاک کرنه‌وه‌ی وەها ههڵهیەک کارێکی ئێجگار سه‌خته و ماندووبوونی زۆری دەخوازێ. یه‌کێک له‌و که‌ڵه پیاوانه بالووله.
له هه‌ر سه‌رده‌مێک ره‌وت و هه‌ڵسوکه‌وتێک پێچه‌وانه‌ی ره‌وت و هه‌ڵسوکه‌وتی گه‌ل بێ، خه‌ڵک به چاکی نازانێ و هه‌روه‌ها به شێت ناوی لێ ده‌به‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه له راستیدا شێت و نه‌زان بێت و پلوتیک و سیاسه‌تی نه‌بێت و خه‌ڵک به ته‌واوی لێ ئاگادار بێ، هیچ کارێکیان به کاریوه نییه و به‌ره‌لای ده‌که‌ن. به‌ڵام کاتی ئاگایان لێ بێت که له رۆی زانیاریه‌وه وەها ده‌کا دژ به ئه‌و راده‌وستن. هه‌ر چه‌ن ئیمکانی هه‌یه ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه به‌ڕاده‌ی به‌ربه‌ڵاو و ژیرانه بێت. له ناو بازنه‌ی هزر و بیری ئه‌واندا جێ نه‌بێته‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی که به چاکی تێناگه‌ن ته‌نانه‌ت گیروگرفتی بۆ دروست ده‌که‌ن. نموونه‌ی هه‌ره‌باشی (مهنسووریحهلاج)بوو که به کافریان زانی و له سێداره‌یان دا. شبلی له شوێنێک دا به باشی گوتوویه‌تی:من و حه‌لاج وه‌ک یه‌کین، جه‌ماوه‌ر منیان به شێت زانی و خه‌ڵاس بووم. ئه‌ویان به زانا و له سێداره‌یان دا[۳] له وه‌ها سه‌رده‌مێک به ڕاشکاوی وتنی وشه‌یەک سزای مه‌رگی به دواوه بووه، بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه به‌و شێوه‌یە بووه، باشترین ڕێگا بۆ گه‌یشتن به ئامانج هه‌مان هه‌ڵسوکه‌وتی بالووله.
بالوول کێیه؟
عومەر کوری له‌هه‌ب ناسراو به بالوولی ماهییان (بالوولی مادی) له دینه‌وه‌ر یان (ماهالکوفه) -که سه‌ر جه‌م خه‌ڵکی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده کوردن – له دایک بووه. به هۆی ئه‌وه‌یکه له‌و سه‌رده‌مه خه‌راجی شاری دینه‌وه‌ر به کوفه دراوه پێیان وتووه ماه الکوفه. هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی هه‌ڵه‌ی زۆر له دیرۆکنووسان ک بالوولیان به کوفی زانیوه. له دایره المعارف بترس بستانی لاپهرهی۶۴۴بهرگی پێنجەم هاتووه که بالوول مه‌جنوونی کوفی له کوردانی ئێران بووه ک ماوه‌یەک شاگردی ئیمام جه‌عفه‌ری سادیق بووه وه هه‌روه‌ها له المنجد فی الادب و العلوم لاپهڕهی۷ هاتووه له بالوول هاوکات له گه‌ڵ هاروونهالرهشیدا ژیاوه وه راوێژکاری ئه‌و بووه. بالوول یه‌کێک له زانایانی ئه‌و سه‌رده‌مه بووه. وتوویانه که به ئیشاره‌تی ئیمام جه‌عفه‌ری سادیق خوێ له شێتی داوه و دەبێژێ:
دیوانه‌ی زاهێر دیوانه‌ی زاهێر
دانای یارانیم دیوانه‌ی زاهێر
زاهێر و عه‌به‌س گوفتهننه باهێر
رهجبم نسیم لره من ئاهێر
بالوول یه‌کێک له ئه‌و پیاوانه بووه که توانیویه‌تی به باشی رۆڵی خۆی بگێڕێ به جۆرێک که‌س تێنه‌گا له زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و شاره زانا و شاڕهزاتر بووه. (ده‌وریش نه‌ورۆز) یه‌کێک له یارانی – سهیبراکە – له بواری زانایی و زانیاری بالوول وەها ده‌بێژێ:
بالوول زاتێوه‌ن زاتی یه‌ک دانه
عامیان ماچان بالوول دێوانه
کی دی دێوانه وه‌ی ته‌ور زانا بوو
مهرکهو نه مه‌ێدان گه‌ردون رانا بوو[۴]
رەنگە ئه‌گه‌ر بالوول به شێوه‌ێکیتر هه‌ڵسوکه‌وتی کردبا، ئه‌و ئه‌رکه‌ی له ئه‌ستودا بوو به باشی بۆی جێبه‌جێ نه‌ده‌کرا.
(کاکار دائی) که یه‌کێک له دیرۆکنووسانی سه‌ده‌ی نۆهەمی یارسانه ده‌بێژێ:
راسته بالوول له دینه‌وه‌ر له دایک بووه به‌ڵام ماوه‌یەکی زۆر له به‌غداد ژیاوه و له‌وێشی ده‌ستی کردووه به به‌ڵاو کردنه‌وه‌ێ بیروباوه‌ڕی یارسان(ئه‌ڵحه‌ق). ئه‌و به رواڵه‌ت شێت بووه له باتندا زانایکەی گه‌وره و بلیمه‌ت بووه، زۆر جار جه‌ماوه‌ری له جه‌مخانه‌کاندا کۆ کردوه‌ته‌وه و ده‌ستی کردووه به وانه‌کوتن و ڕێنۆێنی خه‌ڵک و فێر کردنی ڕێ و ڕه‌سمی ئایینی “یاری” که به‌شێوه‌یەکی که‌ڵامی مه‌وزون له گه‌ڵ ته‌میره (تەنبوور) خوێندراوەتەوە. هەروەها خوێ لە نێو شێعرێکدا سه‌باره‌ت به خوێ وەها ده‌بێژێ:
ئه‌و واته‌ێ یاران ئه‌و واته‌ێ یاران
ئیمه دوانه‌ین ئه‌و واته‌ێ یاران
هه‌نێ مهگێلین یه‌ک یه‌کی شاران
تا زنده که‌ریم ئایین کوردان[۵]
وا دیاره مه‌به‌ستی له ئایینی کوردان هه‌مان بیروباوه‌ڕی(یاری)ه، چۆنکه گەلەک جار له وته‌کانیدا به‌راشکاوی باس له جه‌م و جه‌مخانه‌ی کردووه و به قه‌وڵی ئه‌و شوێنه‌ی کردووه به سه‌نگه‌ر دژ به زوڵم و زۆری خه‌لیفه‌ی عه‌باسی. بالوول زۆر بایەخی به جه‌م و جه‌مخانه داوه وه‌ک خوێ دەبێژێ:
سوجده‌ی جه‌م به‌ردین سوجده‌ی جه‌م به‌ردین
ئارو نه جه‌مدا سوجده‌ی جه‌م به‌ردین
ههیمهت نه ده‌رگاێ یار ته‌ڵه‌ب کهردین
زه‌ڕه‌ی نه ئاوی که‌وسه‌ریش وهردین[۶]
له سه‌رده‌مێک کە زوڵم و زۆری خه‌لیفه‌کانی به‌نی ئومه‌یه و عه‌باسیه‌کان گه‌یشتبووه به پله‌یه‌ک که ئیدی بۆ خه‌ڵک ته‌حه‌موڵ نه‌ده‌کرا؛ خه‌ڵک وه‌ک کانگای ته‌قه‌مه‌نی دهتهقانهوه و ته‌واو ئه‌و به‌رهه‌ڵستانه ک له به‌رامبه‌ریاندا بوو له ناویان ده‌برد. ده‌ستیان ده‌کرد به شۆرش و هه‌ر به‌و شێوه‌یه خه‌لیفه‌کانیش بوو کوژانه‌وه‌ی ئاگری شۆڕش ده‌ستیان ده‌دا به قاتوقڕکردنی کۆمەڵ و به تایبه‌ت ڕابه‌رانی ڕاپه‌ڕین.
هه‌رچه‌ند تا ماوه‌یەک پاش کوژران و له ناو چوونی ڕابه‌ران هه‌رکام له‌و خەڵکە به لایەکدا به‌ره‌لا ده‌بوون و بۆ پاراستنی گیان خۆده خزانه قوژبن ژووره‌که‌یانه‌وه یان له بن ئه‌شکه‌وتان ده‌ستیان کرد به زکر و تههێله و پاڕانه‌وه له خودای گه‌وره. هه‌ر به‌و هۆیه ده‌بینین لە پاش شکانی هه‌ر شۆڕشێ شۆڕشێکی بوو به سه‌ره‌تا و بنه‌ڕه‌تێک بۆ سه‌رهه‌ڵدانی دهورهیەکی سووفیگه‌ری و دابران له جه‌ماوه‌ر و دنیای ده‌ره‌وه ده‌بینین سووفیه‌کان بۆ رزگاری خۆیان و پاک بوونه‌وه له خڵت و خه‌وشی دنیا، ده‌ستیان کرد به سزادانی رۆح و ته‌نانه‌ت ئازاری له‌شیان. جل و به‌رگی پهشمینان له به‌ر ده‌کرد. راسته خه‌لیفه‌کانی عه‌باسی و ئه‌مه‌وی توانێویان ئاگرگه کۆنه‌کانی کوردستان و ئێران خاپوور بکه‌ن به‌ڵام قه‌ت نه‌یانتوانیوه ئه‌و ئاگره که زه‌رده‌شت له ناو دڵی ئه‌م خه‌ڵکه داگیرساندبوو دامرکێنن و بیکۆژنەوە!
له‌و سەردەمە وه‌ک ئەمڕۆ بنکه‌ی سیاسی یان ڕێخراوێک نه‌بووه کە کۆمەڵ له ده‌وری کۆ ببێته‌وه ته‌نیا ڕێبه‌رانی ئایینی توانیویانه ئه‌و ئه‌رکه له ئه‌ستۆ بگرن و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕێبه‌رێکی نه‌ته‌وه‌یی گه‌ره‌کی بوایه خه‌ڵکی هان بدات ناچار له بیر‌و باوه‌ڕێ ئایینی که‌ڵکی وه‌ر ده‌گرد. چۆنکه کۆمەلگە بەگشتی بێجگه لە ئایین، له‌گه‌ڵ بیروبوچۆنێکی دیکه‌دا ئاشنا نه‌بوون. پیاوانی ئایینی ڕێز و حورمەتێکی باشیان له ناو خه‌ڵکدا بووه. به چاکی ده‌یانتوانی خه‌ڵکی دژ به خه‌لیفه‌کان هان بده‌ن. ته‌نانه‌ت کاتێک داری ئیسلام تازه سێبه‌ری داخستبوو به سه‌ر جه‌ماوه‌ردا و خه‌ڵکی به ته‌ما بوون له ژێر سێبه‌ری ئه‌و داره بههسێنهوه. به‌داخه‌وه ئه‌و کاته‌ش که خه‌لیفه‌کان – به قه‌وڵی برای به‌رێزێک پاشگر نێویان الله بووه نه ده‌وڵه دژ به خه‌ڵک هه‌ڵسوکه‌وتیان ده‌کرد – هه‌ر له‌و کاته‌دا بالوول وه‌ک ک ک کۆمه‌ڵناسێکی باش بارودۆخی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی چاک ناسیوه وه تێگه‌یشتوو بوو که له دوای تێکشکانی هه‌ر شۆڕشێک که‌ڵێنی گه‌وره له ناو جه‌ماوه‌ر په‌یدا ده‌بێ. خۆی به به‌رپرس ده‌زانی تا ئه‌و که‌لێنه پربکاته‌وه فیکر و ئێدهیەکی تازه پێویسته بۆ ئه‌وه‌یکه هه‌ستی شۆڕشگه‌رانه‌ی جه‌ماوه‌ر له کڵکۆ نه‌که‌وی و ئاگری شۆڕش هه‌روه‌ها به‌ره‌وام بێ؛ هه‌ر به‌و هۆیه په‌نا بردووه‌ته به‌ر ئه‌و بیروڕای فیساغورس فیلسوفە کۆنی یونانییه.
دەبێژی من پێنج جار نه‌فسم مه‌به‌ست(رۆح) له له‌شم جیا بووه‌ته‌وه وه له ناو دوزه‌خ پاک کراوه‌ته‌وه[۷]
بالوول توانیبوو ئه‌و بیر‌و باوه‌رانه ک چه‌ندین سه‌ده پێش خۆی له ناو فیلسوفانی یونان وەک فیساغورس باو بووه سه‌ر له‌نوو زیندوو بکاته‌وه و باوه‌ڕ پێ بکا. ئه‌و چاک زانیوه ک دۆنادۆن (تناسخ) باشترین که‌ره‌سه‌یه بۆ زیندوو کردنه‌وه‌ی هیوا له ناو خه‌ڵکدا. ئه‌و کاته‌ی که خه‌ڵک به‌ره‌و دنیای ناهمێدی هه‌نگاویان هه‌ڵده‌گرت، ئه‌و بیروکه‌یه بلاو ده‌کردنه‌وه: ئه‌گه‌ر پێشه‌وا یا ڕێبه‌ڕێک له ناو ده‌چێت زاورتان نه‌چێت ته‌نیا له‌شی ئه‌و که‌سه له ئێوه دوور ئه‌که‌وێته‌وه. رۆحێ له ناو قاڵبێکی تردا چاوه‌ڕێیه تا ده‌رفه‌تێک بۆ بڕه‌خسێ تا جارێ تر خۆی پێشان بدات و ڕێبه‌رایه‌تیان بکا. هه‌ر به‌و مه‌به‌سته سه‌ر له‌نوو ده‌ست ده‌کا به وتنه‌وه‌ی وانه ته‌ناسوخ(دۆنادۆن) و ده‌بێژێ:
ئه‌ز بالوولهنان جه روی زه‌مینی
چار فرشتاتم چاکر کرینی
ن‌و حووم،ساڵه‌ح،ره‌حیم بینی
چه‌نی لووره بیم جه ما‌و هفتینی[۸]
بالوول وەها دەبێژێ: مردن له لای ئێمه‌ی به واتەی گوڕینی جل و به‌رگه ئه‌ڵی به بڕوای من ته‌نیا له‌شه له ناو ده‌چێ روح هەر باقی وبەردەوامە و ده‌بێژێت چاک نییه بۆ مردوو شێوه‌ن بکرێ.دوای چه‌ن سه‌ده شێخ ئه‌میر سه‌باره‌ت به دۆنادۆن ده‌بێژێ هه‌ر که‌سێک زانیاری له سه‌ر خۆ بێ له ئه‌م هات چوونه نابێ ترسی هه‌بێ.ده‌بێ به شادی چاوه‌ڕوانی مردن بکا. چۆنکه مردن به لایه‌وه وه‌ک چوونه ژێر ئاو سونه‌یه له شوونێک دیکه‌دا سه‌ر ده‌ردێنێ
هه‌ر که‌س بناسوو شوون جامهێ ویش
نه‌ی کۆچ و رۆرۆ نه‌دارۆ ئه‌ندیش
ئه‌گه‌ر بزانان شوون جامهشان
وه مهشعلهوه میان و مه‌شان
مه‌ردان مهترسان نهێ سیاسه‌ته
ته‌سلیم گیانان جوور قۆتهێ به‌ته[۹]
بالوول پاش ماوه‌یک له به‌غداد ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ کوردستان و سه‌ر له نوو ده‌ست ده‌کا به ڕێنونینی خهڵکیناوچهکهی تا کو له ساڵی ۲۱۹له (ته‌نگ گووڵ) له ناوین ئیسلام ئاوا و کرنی روژئاوا کۆچی دوایی ده‌کا وه هه‌ر له‌وی به خاکی ئه‌سپێرن ئێسته‌ش ئه‌و شوونه وجێگایه به بان بالوول ناوبانگی ده‌ر کردووه و هه‌ر ساڵ پایز جێ زکر و تههێڵهی یارسانه‌کانه
ده‌بینی
دهبێژدایه.ئه‌و
[1]ئه‌ی کردار داران کردار وه گیره نه روژ حه‌ساو تیری سه‌د تیره
مه‌ردان نه خدمه‌ت یاوان وه که‌ماڵ که‌ماڵ ئنشایوهن ژچهشمهی زوڵاڵ
سوڵتان ئه‌ڵێ
یاری بکران یاری چهواشا یاری بشی وا گه‌ورا وگرد بشا
[۲]هه‌ر که‌س هانه ده‌م جه‌ورو جه‌فاوه دهستش مهڕهسو وه قۆفڵێ کاوه
هیچ که‌س نه‌خزمه‌ت نمه‌و نا مهرهحم میزان بشێ یا زیاد یا که‌م
[۳]مشاهیر اهل حه‌ق ئالیف سه‌دیق سه‌فیزاده لاپه‌ڕه‌ێ ۲۵
[۴]نسخه‌ی خه‌تی درویش نه‌وروز
[۵]نامه‌ێ سه‌ره‌نجام چاپ ئهنیسیتو
[۶] دهورهێ بالوول نسخه‌ی خه‌تی
[۷]کتێب کورد و چه‌ند بابه‌تێکی مێژوویی نووسین و لێکوڵێنه‌وه‌ی هاشم عاسی کاکه‌یی لاپه‌ره‌ی ۲۲۱
[۸]نوشتههای پهراکنده ده‌ر باره‌ی یارسان لاپه‌ره‌ی ۱۱
[۹]که‌ڵامی شه‌یخ ئه‌میر
نوسەر: ئهلاموراد جه‌باریان هێکه
saite
http://www.jiyarkurd.com/?p=90
Inga kommentarer:
Skicka en kommentar